ئاب 03, 2023 18:31 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردەی ئێران بووە پاڵەوانی زۆرانی فەرەنگی تازەلاوانی جیهان

پێشبڕکێیەکانی زۆرانی فەرەنگی تازەلاوانی پاڵەوانێتی جیهان ڕۆژانی 9 بۆ 11 ی گەلاوێژ لە تورکیا بەڕێوە چوو و لە کۆتاییدا هەڵبژاردەی ئێران بووە پاڵەوان.

پێشبڕکێیەکانی زۆرانی فەرەنگی تازەلاوانی پاڵەوانێتی جیهان ڕۆژانی 9 بۆ 11 ی گەلاوێژ لە ئەستەنبوڵ بەڕێوە چوو و لە کۆتاییدا هەڵبژاردەی ئێران بە وەدەستهێنانی میدالیای زێڕی پەیام ئەحمەدی لە کێشێ 48 کیلۆ، میدالیای زیوی ئەحمەدڕەزا محەمەدیان لە کێشێ 71 کیلۆ و دوو میدالیای بڕۆنزی عەلیڕەزا ئەمیری لە کێشێ 45 کیلۆ و ئەمیر حسێن عەبدولی لە کێشی 110 کیلۆ بووە پاڵەوانی جیهان.

لە ئەو کێبڕکێیانەدا ئێران 113 خاڵی بەدەست هێنا و هەروەها هەڵبژاردەی ئازەربایجان بە 108 خاڵ و گورجستان بە 96 خاڵەوە لە پلەکانی دووهەم و سێهەمیان بەدەس هێنا.

 

سەرپەیڤ