ئاب 07, 2023 20:19 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆکی پێکھاتەی دەرەوەی سنووری ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لەسەر سەرنجی دووھێندەی پێکھاتەکەی لە مەڕ گواستنەوەی سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتی ئێران

جەختی سەرۆکی پێکھاتەی دەرەوەی سنووری ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە سەر پێویستیی سەرنجدانی زیاتری ئەم پێکھاتەیە بە گواستنەوەی باشترو ھێزمەندانەتری چالاکییەکانی دەوڵەتی ئێستا لە بواری سیاسەتی دەرەوەیی دا.

دکتۆر ئەحمەد نەوروزی ئەمڕۆ دووشەممە لە پەراوێزی سەردانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ پێشانگای بەرھەمەکانی ڕادیۆو تەلەفزیۆن لە وەڵامی پەیامنێری ئێران پرێس، وتی : بە لەبەرچاوگرتنی ڕێبازی چالاکانەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە مەڕ سیاسەتی دەرەوە و ھەروەھا ئەرکی  سروشتیی ئەم پێکھاتە میدیاییە  بڕیار درا لەم پێکھاتەیەی دەرەوەی سنووردا گرنگییەکی زیاتر بدرێت بە بواری سیاسەتی دەرەوە.

نەورۆزی وتیشی: ھەڵسوڕاوانی میدیای دەرەوەی سنوور  گرنگی و هەوڵێکی زیاتر دەدەن لە پیشاندانی ھەنگاوەکانی ڕوولەپێشەوەی دەوڵەتی ئێستا لە بواری سیاسەتی دەرەوەیی دا.

«ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، ئەمڕۆ لە سەروبەندی ١٧ی گەلاوێژ سەردانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی کردو پێشانگای چالاکییەکانی ئەم ڕێکخراوەیەو  بەرهەمە تەکیکییەکانی بەسەر کردەوە.

پێکھاتەی دەرەوەی سنووری ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران کۆمەڵەیەکی میدیاییە داگری 12 کەناڵ و زیاتر لە 20 ڕادیۆ بە دەیان زمانی نێونەتەوەیی، کە لە بواری کەشی مەجازیشدا چالاکیی بەرچاوی هەیە.

سەرپەیڤ