ئاب 29, 2023 16:35 Asia/Tehran
  • دیاردەیەکی گەردوونیی دەگمەن لەم هەفتەیە ڕوودەدات

ئەم هەفتەیە ئاسمان لە سەرانسەری جیهان بە "مانگی شین" روناک دەبێتەوە، ئەوەش دیمەنێکی دەگمەنە کە لە ساڵی 2023دا تەنها جارێک دوبارە دەبێتەوە.

رۆژنامەی "Daily Mail" بریتانی رایگەیاند، سێیەم مانگی سوپەری ساڵ لە 30ی ئاب کاتژمێر 9:36 خولەکی شەو بە کاتی ناوەندی ئەمریکا دەردەکەوێت، واتا لە نزیکەی کاتژمێر 2:35 خولەکی GMT (لە کاتژمێرەکانی سەرەتای 31ی ئاب).

سەرەڕای ناوەکەی، "مانگی شین" هیچ رەنگێکی جیاوازی هەڵناگرێت، بەو پێیەی سێبەری خۆڵەمێشی ئاسایی خۆی دەهێڵێتەوە، بەڵام رەنگە تا 14% گەورەتر و 30% گەشاوەتر لە کاتی ئاسایی دەربکەوێت.

بەگشتی مانگی شین هەر دو یان سێ ساڵ جارێک رودەدات، دوایین دەرکەوتنی لە مانگی ئابی ساڵی 2021 بوە، لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا دەتوانێت لە ماوەی ساڵێکدا دوجار دوبارە ببێتەوە، وەک ساڵی 2018.

 

 

 

سەرپەیڤ