ئه‌یلوول 01, 2023 13:10 Asia/Tehran
  • باخچەکانی هەوسەل و بورجەکانی ئامەد خرانە

یونیسکۆ پێشنیاری کرد بورجەکانی شاری ئامەد و باخچەکانی هەوسەل کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە وێرانکراون، بخرێنە ناو "لیستی ئەو شوێنەوارە جیهانییانەی لەبەردەم مەترسیدان".

بورجەکانی ئامەد و باخچەکانی هەوسەل کە لەنێو لیستی شوێنەوارە جیهانییەکانی یونیسکۆ دانراون، دەخرێنە ناو "لیستی ئەو شوێنەوارە جیهانییانەی لەبەردەم مەترسیدان". دوای لێکۆڵینەوە لە بورج و باڵەخانە مێژووییەکانی ناوچەی سور لە ئامەد، کە زۆرێک لە باڵەخانە تۆمارکراوەکان لەژێر ناوی "نۆژەنکردنەوە" وێران کراون و بە کۆنکرێتی بەهێز گۆڕدران، یونسکۆ ڕەشنووسی بڕیارێکی لەسەر بورجەکانی شارەکە و باخچەکانی هەوسەل ئامادە کرد.

لەو ڕاپۆرتەدا کە باس لە وێرانکارییەکان دەکات، ئاماژە بەوە کراوە، `بورج و باخچەکانی هەوسەل لەڕێگەی "لیستی ئەو شوێنەوارە جیهانییانەی لەبەردەم مەترسیدان" بپارێزرێن.

بڕیارەکە تا ئێستاش ڕەشنووسە، بڕیارە لە کۆبوونەوەی ناوەندی شوێنەوارە چاندییەکان پشتڕاست بکرێتەوە، کە ڕۆژی ٩ی ئەیلول لە ڕیازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەدەچێت.

 

 

 

سەرپەیڤ