"پێشکەش" کوردستانی گەیاندە سلۆڤاکیا
کورتە فیلمی پێشکەش لە دەرهێنان و نووسینی بەختیار خەلیل و بەرهەمی سەنتەری هونەری پارێزگای کوردستان ، گەیشتە دواقۆناغی ٣٩هەمین کۆڕەجێژنی ئاگرۆفیلمی سلۆڤاکیا.
شایانی باسە ئەو فێستیڤاڵە لە بواری ژینگە و کشتوکاڵە و لەهەرە فێستیڤاڵە بایەخدارەکانی جیهانە .
کۆڕەجێژنی ئاگرۆفیلمی سلۆڤاکیا بەناساندنی بەرهەمەکانی تایبەت بە ژیانی گوندەکان و بواری کشتوکاڵ ؛ تا دووسبەی ١٥ رەزبەر، میوانداری بەرهەمەکان لە سەرانسەری جیهانە و کورتە فیلمی پێشکەشیش لە کوردستانەوە خۆی گەیاندۆتە دواقۆناغی فێستیڤاڵەکە.
کورتە فیلمی پێشکەش تائێستا لە ٢٤ فێستیڤاڵی ناوخۆیی و جیهانیدا بەشدار بووە و چەندین خەڵاتی لە ئینگلتەرا و روسیا بەدەس هێناوە.
چیرۆکی فیلمەکە بەسەرهاتی کورێکە لە گوندێکی دوورەدەستدا کە بۆ چارەسەری ژانەسەری دایکی ئامێرێکی لە شاری کڕیوە و هەموو جارێ کە بەنیازە بەکاری بێنێ ، تووشی گێچەڵێک دەبێت.