تشرینی یه‌که‌م 11, 2023 19:39 Asia/Tehran
  • فیلمی دۆكیۆمێنتاری ‘شارۆی هەنار’ لە هەڵەبجە نمایش كرا

ئەمڕۆ فیلمی دۆكیۆمێنتاری ‘شارۆی هەنار’ لە هەڵەبجە نمایش كرا و دەرهێنەرى فیلمەکەش دەڵێت: ئەگەر كەسێك هەرگیز هەنارى نەچاندبێت ئەوا لە ڕێگەی بینینى ئەم فیلمەوە دەتوانێت هەنار بڕوێنێت و بەرهەمی باشی لێ بەدەست بهێنێت.

لەمبارەیەوە دەرهێنەری فیلمەکە بە ڕۆژنیوزی وت: بەهۆی ئەوەی خەڵکى هەڵەبجەم و ئاشنای بەرهەمهێنانی باخی هەنارم، دواتر تێکەڵبوونم لەگەڵ دونیای هونەر، بیرم لەوە كردەوە فیلمێك لەسەر هەنار كە پێشووتر نەكراوە بەرهەم بهێنم.

ئاماژەى بەوەش کرد، هەنار لە ناشتنییەوە قۆناغ بە قۆناغ لە فیلمە دۆكیۆمێنتارییەكەدا پیشاندراوە و تەواوی فیلمەكە لە سنووری هەڵەبجەدا بەرهەم هاتووە.

دەرهێنەرى فیلمەکە ئاماژەى بەوەش کرد، هەر پێنج ئەكتەرەكە، کە ڕۆڵ لە فیلمەکەدا دەبینن تەنها باخەوانە بە ئەزموونەكانی سنوورى هەڵەبجەن و هەر یەكەیان لە ڕوانگەی خۆیانەوە باسی هەناریان كردووە.

سەڵاحە ڕەش باسى لەوەش کرد، ئامانج لەم فیلمە دۆكیۆمێنتارییە گرنگیدانە بە كشتوكاڵ و زیادکردنى بەرهەمى هەنار و هۆکارێکە بۆ ئەوەی باخەوانەكان بتوانن بە شێوازێكی ئەكادیمی مامەڵە لەگەڵ هەناردا بكەن.

لە کۆتاییدا ئەوەى خستە ڕوو، ئەگەر كەسێك هەرگیز هەنارى نەچاندبێت ئەوا لە ڕێگەی بینینى ئەم فیلمەوە دەتوانێت هەنار بڕوێنێت و بەرهەمی باشی لێ بەدەست بهێنێت.

 

 

 

سەرپەیڤ