تشرینی یه‌که‌م 17, 2023 23:22 Asia/Tehran
  • شازدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بەڕێوەدەچێ

ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ٢٥ی رەزبەر، شازدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، دوای ساڵێک راوەستان، بە بەشداری شانۆکارانی پارێزگای کوردستان و گشت ئێران و ١١ گروپی بیانی، دەستی پێکرد و تا رێکەوتی ٢٩ی رەزبەر بەردەوام دەبێ.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە چەند بەشی “ئازاد، ئایینی- سوننەتی، منداڵان و تازەلاوان و گشتگیر تایبەت بە کەمئەندامان و…” بەڕێوەدەچێ.

 هەروەها ١١ گروپی شانۆکار لە وڵاتانی “مەکسیک، ئیتالیا، مەغولستان، میسر، لیبی، تونس، ئەلجەزایەر، ئەفغانستان، قەتەر و عێراق” لە شانۆی سەرشەقامی مەریوان بەشدار دەبن.

شانۆی سەرشەقامی مەریوان کە ئەم شارە بە چەشنێکی نوێ بە جیهان دەناسێنێ، ئیتر وردە وردە خەریکە دەبێتە براند و لۆگۆیەک بۆ پێناسەی مەریوان.

 

سەرپەیڤ