تشرینی دووه‌م 29, 2023 10:00 Asia/Tehran

کێبەرکێی ڕاکردن و مەیدانی پاڵەوانەتی نابیسایانی ئاسیا - ئۆقیانوسیە بەگشتی بەوەدەست هێنانی پەنجاو چوار میداڵیا لەلایەن یاریزانە ئێرانیەکانەوە کۆتایی پێ هات.

لەیەکەم خولی کێبەرکێی ڕاکردن و مەیدانی پاڵەوانەتی نابیسایانی ئاسیا - ئۆقیانوسیە، بۆماوەی دوو ڕۆژ بە بەشداری چەندین یاریزان لە وڵاتانی ئێران ژاپۆن عێراق قەزاقستان، قڕقیزستان، کوەیت و مالیزیا لە تاران بەڕێوە چوو، کە لە کەرتی خاتوونەکان دا یاریزانە ئێرانیەکان بە وەدەست هێنانی حەوت میداڵیای زێڕو یازدە زیوو هەشت برۆنز بوونە پاڵەوان و تیمەکانی قەزاقستان و ژاپۆنیش بەدوای یەکدا بوونە دووهەم و سێهەم.

لە کەرتی پیاوانیش دا تیمی ئێران بەوەدەست هێنانی شەش میداڵیای زێڕو هەشت زیوو چواردە برۆنز بوونە جێگر پاڵەوانی ئەو کێبەرکێیانە.

هەرلەم بەشەدا ژاپۆن بە حەوت میداڵیای زێڕو سێ زیوو برۆنزێک پلەی یەکەمی وەدەست هێناو عێراقیش بە چوار زێرو سێ زیوو دوو برۆنز بوە خاوەنی پلەی سێهەم.

سەرپەیڤ