کانونی یه‌که‌م 18, 2023 14:50 Asia/Tehran
  • تێکواندۆکاری هەڵبژاردەی ئێران توانی بچێتە ئۆلمپیکەوە

تێکواندۆکاری کێشی ژێری هەشتا کیلۆگرامی ئێران، ئیزنی بەشداری لە ئۆلمپیکی پاریسی پێ بەخشرا.

قۆناغی یەکجاریی ڕکابەرایەتیی گرەندسلەم، وەکوو دواقۆناغی ڕکابەرایەتیی دەسخستنی پشکی ئۆلمپیکی پاریس لە ڕێگای سیستەمی ڕەنکینگ (ڕیزبەندی) لە هۆڵی تێکواندۆی ناوەندی پێشانگەیی شاری "ڤووشی"ی چین بەڕێوە دەچێ.

"مێهران بەرخۆرداری" تێکواندۆکاری کێشی ژێری هەشتا کیلۆگرامی ئێران، بە بردنەوە لە خەنیمەکانی لە ڕکابەرایەتیی گرەندسلەمی شاری"ڤووشی" ئیزنی بەشداری لە ئۆلمپیکی دووهەزار و بیست و چواری پاریسی پێبەخشرا.

مێهران بەرخۆرداری بە بردنەوە لە "جەسووربەگ جایسانۆف" لە وڵاتی ئۆزبەکستان لە فیناڵی کێشی ژێری هەشتا کیلۆگرامی تێکواندۆی "گرەندسەلمی ڤووشی" بە ئەنجامی دوو بە یەک شکست پێهێنا و هاوڕێ لەگەڵ کردنەملی میداڵیای زێڕی ئەم ڕکابەرایەتییانە، ئیزنی بەشداری لە ئۆلمپیکی پاریسیشی پێبەخشرا. 

سەرپەیڤ