کانونی دوھەم 08, 2024 13:20 Asia/Tehran

ئەم فێستیڤاڵە لەگەڵ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی کرمان لە هۆڵی ڕودەکیدا بە پارچەمۆسیقایەکی لایەلایەی قەشقایی و بە زوڕناژەندنی مامۆستا "حسێنعەلی سەعادەتی ڕاد" دەستی پێکرد.

محەممەدعەلی مێرئاتی بەرپرسی شازدەهەمین فستیڤاڵی مۆسیقای ناوچەکانی ئێران پێش دەستپێبوونی پێشکەشکرانی پارچەمۆسیقاکان، وتی: یەکەم شەوی قۆناغی نیشتمانیی فستیڤاڵی شازدەهەم پێشکەش دەکرێ بە شەهیدانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی کرمان. لە شازدەهەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای ناوچەکانی ئێراندا، "فەرەچەشنیی مۆسیقای هۆزەکان لەسەر بنەمای یەکگرتوویی نەریتەکانی هۆز و ئەتنە ئێرانییەکان و بە پێی داهێنانی مۆسیقای ڕەسەن"، بە ڕەخساندنی بواری بەشداری کردنی هەموو چەشنە مۆسیقایەکی گۆرانی و ژەنیاری هۆز و نەتەوە جۆراوجۆرەکان لەلایەن کۆڕی مۆسیقایی ئێرانەوە بەڕێوە دەچی.

حسێنعەلی سەعادەتی ڕاد بە نەقارە - قەشقایی، باسم حەمادی و حەمید هەواشمی، گروپی مۆسیقا - عەرەبی، شەفیع خالدی کیمنەیی (کوردیی هۆرامی (سیاچەمانە))، ڕەحمان ئەولام (موکریانی - کوردی)، ئیرەج خوداوردی (ئاشیقی - ئازەربایجانی)، ڕەمەزان غوڵام مەندەنی ئەبو سەخەر (مۆسیقای خەلیجی) ، خەدیجە ڕەزداری شمشاڵی گیلەکی و عادل کەماڵی تەموورەژەندن - کوردی، لە یەکەم شەوی فستیڤاڵەکە هونەری خۆیان پێشکەش کرد. "عادڵ کەماڵی"ی مەقامزان و تەموورەوانی کورد لە پەراوێزی فێستیڤاڵی مۆسیقای ناوچەکانی ئێراندا وتی: فێستیڤاڵی مۆسیقای ناوچەکانی ئێران  گەورەییەکی تایبەتی هەیە بە گەورەیی و بەرفراوانی ئێران؛ هۆز و ئەتنە ئێرانییەکان هەر وەک سرووشت بەگوڕ و تین و ڕەنگاوڕەنگن.

سەرپەیڤ