شوبات 09, 2024 16:00 Asia/Tehran

کچەکوردی ئێرانی لەمیانەی کێبەرکێکانی قورسایی هەڵگری پاڵەوانەتی ئاسیا سێ میداڵیای برۆنزی بردەوە.

کیژان مەقسوودی کچەکوردی ئەندامی تیمی نیشتمانی قورسایی هەڵگرتنی ئێران ئەمڕۆ لەمیانەی کێبەرکێکانی قورسایی هەڵگری پاڵەوانەتی ئاسیا لە ئوزبەکستان نیوەڕۆی ئەمڕۆ توانی بە هەڵگرتنی کێشێکی نەوەدو شەش کیلۆیی میداڵیای برۆنزی ئەو کێبەرکێیانەی وەدەست هێنا.

کیژان مەقسوودی بەر لەمەش لە کێبەرکێکانی کێشهەڵگری پاڵەوانەتی دا توانیبووی میداڵیای ڕەنگین وەدەست بهێنێ و یەکێکیشە لە بەربژێرەکانی ئەندامەکانی تیمی ئێران بۆ بەشداری لە کێبەرکێکانی ئۆلەمپیک دا.

یاریی کێشهەڵگرتنی کیشوەری ئاسیا بە یەکێک لە گرینگترینی بژاردەکانی ئۆلەمپیک دێتە ئەژمار و بانگەشەکارەکانی بەنیازی بەرزکردنەوەی رێکۆردەکەیانن.

سەرپەیڤ