ئادار 12, 2024 09:30 Asia/Tehran

خەڵکی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، داب و نەریتی تایبەت بەخۆیان هەیە.

رەمەزان، مانگێکە کە موسڵمانانی سەرتاسەری جیهان لە هاتنی خۆشحاڵن. لە میسر، خەڵک بەکڕینی میوەی ویشک کە ناسراوە بە"یامیش"، چەرەسات و خورما، رازاندنەوەی باڵکۆنی ماڵەکان و گەڕەکەکان بە فانوسگەلی ڕەمەزانی، ئامادەکردنی شەربەت و شیرینی تایبەت، بەرەوپیری مانگی ڕەمەزان دەچن.

خەڵکی موریتانیش وەک هەموو موسڵمانان جیا لە ئامادەکردنی خواردەمەنی تایبەتی مانگی ڕەمەزان لە شەوی قەدردا قورئان خەتم دەکەن و بەپێی بڕوا باوەکان، شەوێکە کە تێیدا شەیاتین لە بەندو کۆت ڕزگار دەبن و بۆ دەرپەڕاندنیان لە ماڵەکان و هێنانی خێرو بەرەکەت بۆ دانیشتووانی ماڵەکان و گشت بەندەکانی خودا، عود دادەگیرسێنن.

خەڵکی قەزاقستان بۆ پێشوازیی لە مانگی ڕەمەزان، مزگەوتەکان خاوێن دەکەنەوە هەتا بۆ بەرپاکردنی نوێژ ئامادە بێ. لە مزگەوتەکان، بۆ دابینکرانی تێچووی بەربانگ، پارە کۆ دەکەنەوەو یارمەتیی خێزانە ئاتاج و هەژارەکان دەدەن. دراوسێکان لە دیدار لەگەڵ یەکتر، هاتنی مانگی ڕەمەزان لەیەک پیرۆز دەکەن.

لە وڵاتی ئەفریقیی کامێرۆن، نەریتێکی جوان لە مانگی ڕەمەزاندا هەیەو لە ماوەی شەوانی ئەو مانگە پیرۆزەدا، دەرگای ماڵەکان داناخرێن و هەرکەس کە لە کاتی بانگدان لە شەقام بێ، دەتوانێ بۆ بەربانگ بچێتە ماڵێک هەتا خاوەن ماڵ میوانداریی لێ بکات.

ڕێوڕەسمی ڕەنگاڵەی ڕەمەزان لە وڵاتانی ئیسلامی وەک چیرۆکێکی دورو درێژ و سەرنجڕاکێشە.

سەرپەیڤ