حوزه‌یران 23, 2024 12:15 Asia/Tehran

تیمی ئێران بە هێزمەندیەوە بوە پاڵەوانی یەکەم خولی کێبەرکێ جیهانیەکانی وەرزشی زۆرخانەیی لە ئیسفەهانی ئێران.

 یەکەم خولی کێبەرکێ جیهانیەکانی وەرزشی زۆرخانەیی، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە شاری ئیسفەهان بەڕێوە چوو کە زۆرتر لە ١٣٠ بەشدار بوو لە وڵاتانی ئێران، تتاجیکستان، هیندستان، لیتوانی ، پۆڵۆنیا، سوریا ئیستۆنی ئەندۆنیزیا، سیریلانکا، تانزانیا، عێراق بڕۆندی ڕواندا ئازەربایجان، فەلەستین، بیلاڕوسیا، ئەفغانستان پاکستان، بۆماوەی دوو رۆژ کەوتنە ململانێ.

لەکۆتایی دا تیمی ئێران بە ٢٥٧ سەرەتی بوە پاڵەوان و تیمی ئازەربایجان بە ١٨٥ خاڵ پلەی دوهەمی وەدەست هێناو عێراقیش بە ١٧٠ خاڵ چوە پلەی سێهەم و تاجیکستانی ١٥٠ خالێس پێکەوە لە گەڵ عێراق هاوئاست مانەوە.

تیمەکانی ئەفغانستان و نیپاڵ و پۆڵۆنیاو پاکستان و سریلانکاو بیلارووسیاو سوریاو هیندستان و لیتوانی و تانزانیا ڕواندا بنە خاوەنی پلەکانی دواتر.

سەرپەیڤ