حوزه‌یران 24, 2024 09:30 Asia/Tehran

تیمی نیشتمانی زۆرانبازی تازەلاوانی ئێران بە وەدەستهیةانی سێ میداڵیای زێڕو چوار زیوو و سێ برۆنز گەیشتە پلەی جێگرپاڵەوانەتی ئاسیا.

دوێنێ یەکشەم لەکۆتایی ململانێی زۆرانبازی تازەلاوانی ئاسیا، ئەبولفەزلی کەرەمی لە کێشی ٥١ کیلۆدا و عیمادڕەزا موحسین نیژاد لە کێشی هەشتا کیلۆداو دانیال ئیزەدی لە کێشی ٩٢دا گەیشتنە میداڵیای زێڕ.

هاوکات ئەحمەد بەدرەدینی لە کێشی ٤٥ کیلۆو عەلیڕەزا ئەمیری لە کێشی ٤٨ کیلۆو ئەمیرمەهدی سەعیدی نەوا لەکێشی ٦٧ کیلۆداو محمد کازیمی لە کێشی ٧١ کیلۆش دا بوونە خاوەنی میداڵیای زیوو.

ئەمیرعەلی حەیدەری لە کێشێ ٥٥ کیلۆداو ئەبولفەزڵی شیری لە کێشی ٦٠ کیلۆداو ئەیوب حەسەنوەند لە کێشی ١١٠ کیلۆدا میداڵیای برۆنزیان وەدەست هێنا.ململانێێ زۆرانبازی فەڕەنگی تازەلاوو مێرمنداڵانی پاڵەوانەتی ئاسیا لە ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ی مانگی ژوئەن لە شاری ئەمان"ی پێتەختی ئۆردۆن بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ