ئه‌یلوول 09, 2024 14:26 Asia/Tehran

کاروانی ئێران بە دەس خستنی 8 زێڕ دە زیو و حەوت بوڕونز و و ڕەدەی چواردەهەم کۆتایی دا بە کارەکەی لە یاریەکانی ئولەمپیکی 2024 پاریس .

لە ڕوژی کۆتایی  یاریەکانی  پارائولەمپیکی  2024ی پاریس  عەلی ئەکبەری  غەریب شاهی  لە  دەستەی  107  کیلوگرام  و ئەحمەد  ئەمین زادە  لە دەستەی  سەرووی  107  کیلوگرام  (دەستەی واوەی قورس )  پارا قورسایی هەڵگر  مێداڵیای   زێڕی یان وەرگرت . 

ئێران  لە  پارائولمپیکی  2020  توکیو   بە دوازدە  زێڕ  یازدە  زیو  و بوڕونزێک  لە   ڕەدەی  سێزدەهەمی  خشتەی  مێداڵیا  دایە .  لە یاریەکانی    پارائولەمپیکی  2024  پاریس  سارە  جەوانمەردی   لە  پارا تەقەکردن   ئەمیر حسین عەلیپوور   یاسین خوسرەوی   و سەعید ئەفروز  لە پارا ڕاکردنی ناو مەیدانی  ڕوحوڵڵا  ڕوستەمی - عەلی ئەکبەری   غەریب شاهی  و ئەحمەد ئەمین زادە  لە پارا قورسایی هەڵگر  و تیمی  نیشتمانی   بالەی دانیشتووش  توانیان  مێداڵای  زێڕ دەس بخەن . فاتمە  هێمەتی   لە پارا  تیر و کەوان  عەلیڕەزا بەخت و زەهرا  ڕەحیمی   لە پاراتکواندو-  زەفەر  زاکر - حسین باجوولند - مەهدی   ئەولاد-  هاجەر  سەفەرزادە  و عەلی   پیروج  لە پارا ڕاکردنی ناو مەیدان  تیمی میکسی  کامپوند  و سەید  مەیسەمی  بنی تەبا  لە پارا جودو  و  توانیان مێداڵیای  زێڕ دەس بخەن .

هەروەها  حامد حەقشناس  لە پاراتکواندو  پەرەستوو حەبیبی   لە هاویشتنی کلابی ڕاکردنی ناو مەیەدان  عەلیرەزا موختاری   ئیلهام ساڵحی  و عەلی ئەسغەری جەوانمەردی   لە پارا  ڕاکردنی ناو مەیدان  موحەمەد ڕازا   عەرەب عامری  لە پارا تیر و کەوان  و موحسین بەختیاری   لە پارا قورسایی هەڵگر  مێداڵی  زیویان دەی خست  لەم خولە لە یاریەکان  چین  بوو بە یەکەم و  ئینگلیز و ئەمریکاش بوونە  سێهەم .

 

سەرپەیڤ