ئه‌یلوول 16, 2024 11:21 Asia/Tehran
  •  ئێران بوە جێگرپاڵەوانی ووشۆی ئاسیا

کاروانی ووشۆکاری ئێران بوە جێگرپاڵەوانی کێبەرکێکانی ووشۆی پاڵەوانەتی ئاسیا.

دەهەمین خولی کێبەرکێکانی ووشۆی پاڵەوانەتی ئاسیا کە لە ڕۆژی پێنج شەمی ڕابردوەوە بە میوانداری ماکائۆ دەستی پێ کردوە نیوەرۆی ئەمرۆ کۆتایی پێ هات و تیمی نیشتمانی ئێران بەوەدەست ‌هێنانی حەوت زێرو سێ زیوو ٥ برۆنز و بەگشتی ١٥ میداڵیا پلەی دووهەمی لە خشتەی دابەشی میداڵیان بۆخۆی دەستەبەر کردن.

لەم خولەی کێبەرکێی ٢٣ وڵات و ٢٤٧ وەرزشوان بەشدار بوون و چین بە ١٨ زێڕو زیوێک و سێ برۆنز بوە یەکەم و مالیزیاش لەدوای وڵاتەکەمان بە سێ زێرو ٤ زیوو سێ برۆنز پلەی سێهەمی بۆخۆی دەستەبەر کرد.

سەرپەیڤ