ئه‌یلوول 24, 2024 09:27 Asia/Tehran
  •  هەڵکشانی تیمی فوتساڵی ئێران بۆ قۆناخی هەشتەمی مۆندیال

هەڵبژاردەی فوتساڵی ئێران لەدوایاریی خۆی لە قۆناخی گرووپیی مۆندیاڵی ٢٠٢٤ی ئۆزبەکستان، فەڕانسەی شکست داو گەیشتە قۆناخی هەشتەمی ئەو کێبەرکێیانە.

هەڵبژاردەی فوتساڵی ئێران لە دوایاریی گرووپیدا، فەڕانسەی چوار بە یەک بردەوەو لە گرووپی ئێفدا بە نۆ ئیمتیاز بۆ یەکەمی گرووپەکە هەڵکشا. هەڵبژاردەی ئێران لە قۆناخی هەشتەمدا دەبێ لەگەڵ خەنیمە مەراکشییەکەی کێبەرکێ بکا. ئەو تیمانەی گەیشتوونەتە قۆناخی یەکلاکەرەوە، لە ٢٤ی سیپتەمبەردا کێبەرکێکانی قۆناخی هەشتم بەڕێوە دەبەن.

سەرپەیڤ