کانونی دوھەم 19, 2025 10:07 Asia/Tehran
  • ئامادەی گوێزرانەوەی زانست وتەزمونەکانمانین لە زانستی تازەپێگەیشتووبۆ عێراق

وەزیری زانست، توێژینەوە وتەکنۆلۆژیای وڵاتەکەمان وێڕای ڕاگەیاندنی ئامادەیی بۆ هاوکاری ئێراق لە زانستی تازە پێگەیشتوو وتی: ئەمڕۆ لەگەل کاربەدەستانی پەروەردە وڕاهێنانی پلە بەرزی عێراق بۆ جێبەجێ کردنی تۆکمە وتەواوی ڕێککەوتننامەکانی هاوکاری هاوبەش ڕێککەوتین .

دکتۆرحسێن سیمایی لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەشدا لەگەڵ دکتۆرنەعیم عبودی وەزیری پەروەردە وڕاهێنانی ئێراق وتی: زیاتر لە ١٧٠ ڕێککەوتننامەی هاوکاری هاوبەشی زانکۆیی لە نێوان ئێران وعێراق مۆرکراوە.

وتیشی بەشێک لەم ڕیککەوتننامانە جێبەجێکراوە وبەشێکی تریشی خەرێکە جێبەجێ دەکرێت کە لە دیداروچاوپێکەوتنی ئێمە وبەرپرسانی عێراقی بۆ جێبەجێ کردنی تۆکمە وتەواوی ئەم ڕێککەوتننامەیە پیداگریمان کرد.شایانی باسە حەوتەی زانستی ئێران وعێراو لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە زانکۆی ئەلزەهرالە شاری کەربەڵابەرێوەدەچێت

 

 

سەرپەیڤ