کێبەرکێی کاپی جیهانیی شیرینی لێنان
کانونی دوھەم 27, 2025 08:07 Asia/Tehran
کێبەرکێی کاپی جیهانی شیرینی لێنان کە یەکێک لە بەناوبانگترین و پڕ سۆز و خرۆشترین کێبەرکێکانی جیهانی شیرینی لێنان دێتە ئەژمار بە بردنەوەی تیمی ژاپۆن لە شاری لیۆنی فەڕەنسا کۆتایی هات.
ئەم کێبەرکێیە دوو ساڵ جارێک بەڕێوە دەچێ و باشترین شیرینی لێنەران لە سەرانسەری جیهان کۆ دەکاتەوە بۆ ئەوەی لێهاتووی و شارەزایی خۆیان لە هونەری ئامادەکردنی دێسێر یان پاش خۆراک بخەنە بەرچاو.
داوەری ئەم کێبەرکێیانە زۆر ورد و سەختگرانەیە و پێوەرگەلێکی وەکوو داهێنان، وردبینی، تەکنیک و هەروەها ڕازاندنەوەی دێسێرەکان لەبەر چاو دەگیردرێ. هۆگران و سەردانکەران لە سەرانسەری جیهانەوە خۆیان دەگەیەننە لیۆن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئەم ڕکابەرایەتییە خۆش و سەرنجڕاکێش و داهێنەرانەیە ببینن.