پرۆگرامەکانی رادیۆ و تەلەفزیۆنی مەهاباد بە کوالیتیی ئێچ دی بڵاو دەکرێنەوە
بە فەرمانی سەرۆکی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، کوالیتیی بەرنامەکانی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ناوەندی مەهاباد گۆڕدرا بۆ "ئێچ دی".
"پەیمان جێبێلی" سەرۆکی ڕێکخراوی رادیۆ و تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەراوێزی وەگەڕخرانی بڵاوکردنەوەی پرۆگرام بە شێوەی ئێچ دی، وتی: رەوتی بەرزکردنەوەی کوالیتیی بەرنامەو پرۆگرامەکانی پارێزگاکان خراوەتەنێو بەرنامەی کارەوەو ئەمڕۆ دەسپێبوونی بەرنامەکانی ناوەندی مەهاباد بە کوالیتیی ئێچ دی، خزمەتێکی گەورەیە بە خەڵکی ئەو شارەو ناوچەکانی دەورووبەر.
سەرۆکی ڕێکخراوی رادیۆ و تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها وتی: ئەمڕۆ دوو ناوەندی مەهابادو ئەهواز بەکوالیتیی ئێچ دی بەرنامەکانیان بڵاو دەکەنەوەو تائێستا کوالیتی بڵاوکرانەوەی بەرنامەکانی١٤ناوەندی پارێزگایی رادیۆ و تەلەفزیۆن بۆ ئێچ دی بەرز کراوەتەوەو هەتا ساڵی داهاتوو هەموو ٣٣ ناوەندی پارێزگایی، بەو کوالیتییە بەرزە تەیار دەکرێن.