ئەندامیەتی دەبیرلە کۆمیسیۆنی تەکنیکی یەکێتی جیهانی زووران
ئەندامی کۆمیسیۆنەجۆربەجۆرەکانی یەکێتی جیهانی زووران ناسێندران کە عەلێرەزا دەبیر سەرۆکی فیدراسیۆنی زوورانی ئێران بووبەگرینگترین ئەندامی کۆمیسیۆنی ئەم یەکێتیە.
کۆمیسیۆنی تەکنیکی یەکێتی جیهانی زووران شوێنی بڕیارگرتنەکان لە بارەی گرینگترین مژارەکانی زوورانی جیهان لەوان گۆڕانکاری لە یاساوڕێسای بەڕێوەچوونی پێشبڕکیکانی زوورانەکە دوای پەسەن کران لەم کۆمیسیۆنە ولێژنەی بەڕێوەبەرایەتی، لەلایەن یەکێتی جیهانی زووران ، جێبەجێ دەکرێت.
لەکەسانی هەڵکەوتە وکارێگەری زوورانی جیهان کە هاوڕییەتی عەلێرەزا دەبیرئەکەن لەم کۆمیسیۆنە، میخائیل مامیاشویلی سەرۆکی فیدراسیۆنی زوورانی ڕووسیا، ڕیچبەندربەرپرسیی ئیجرایی زوورانی ئەمریکا وتاها ئاکگول سەرۆکی فیدراسیۆنی زوورانی تورکیان .
هەروەها حەمیدسووریان بەرەوەی حەوت میداڵیای زێڕی زوورانی فەرەنگی جیهان وئۆلەمپیک بووبە ئەندامی کۆمیسیۆنی تەلاری بەناوبانگان وکەلوپووری مێژوویی وحەسەن ڕەنگڕەز سەریاری تیمی نیشتمانی زوورانی فەرەنگیش بووبە ئەندامی کۆمیسیۆنی ڕاهێنەرانی یەکێتی جیهانی زووران