دارابیان میداڵیای بڕۆنزی وەرگرت
شوبات 13, 2025 09:04 Asia/Tehran
ئیلناز دارابیان لە سێهەمین ڕۆژ لە کێبەرکیکانی پاراڕاکردنی مەیدانی خەڵاتی گەورە لە ئیمارات، میداڵیای بڕۆنزی بردەوە.
لە سێهەمین ڕۆژ لە پێشبڕکیکانی پاراڕاکردنی مەیدانی خەڵاتی گەورەی ئیمارات، ئیلناز دارابیان لە هاوێژرانی دیسک "ی" کلاس ئیف٥٤ بە تۆمارکردنی دە مێتر و٩٨ سانتیمترلە پلەی سێهەم وەستا ومیداڵیای بڕۆنزی وەرگرت.
کێبەرکیکانی پاراڕاکردنی مەیدانی فەزاع"ی" ئیمارات لە ٢٢ی ڕێبەندان بە بەشداری ٣٧٠ وەرزشکار لە ٤٢ وڵاتی جیهان دەسپێکراوە وهەتا ٢٥ی ڕێبەندان بەردەوامە.
تیمی نیشتمانی پاراڕاکردنی مەیدانی ئێران بە بەشداری دە یارێزان لەم پێشبڕکییانە ئامادە بووە وهەتا کۆتایی ڕۆژی سێهەم یارێزانان توانیویانە سێ میداڵیای زێڕ، چوارزێو ودوو بڕۆنز دەس بخەن.