کچان وکۆڕانی ئێرانی میداڵیای زیۆی کانتندری تورکیایان بردەوە
میداڵیای زێوی کۆڕان وکچانی کانتندری تورکیا لە ملی تازەلاوانی ئێرانی
بنیامین فەرەجی ووانیا یاوەری پلەی جێگرپاڵەوانەتی کۆڕان وکچانی پێشبڕکیکانی کانتندر"یا" تنیسور"ی " تازەلاوانی تورکیایان بۆ ئێران بەدەس هێنا. لە فیناڵی پلەی تەمەنی ژێر ١٧ ساڵی کۆڕان پێشبڕکیکانی تنیسی تازەلاوانی تورکیا ، بنیامین فەرەجی لەگەڵ ئۆکاڵ لە تورکیا یاری کردولە یاریەکی نزیک وهەستیار ، سێ بەسەر دوو یاریەکی دۆڕاند بە وەرزشکاری تورکیا وبووبە جێگرپاڵەوانی کێبەرکیکان .
فەرەجی بەرلە گەیشتن بە فیناڵ، خەنیمانێک لە ئازەربایجان وڤێنزۆئیلا، وئیماراتی بردبووەوە. هەروەها لە فیناڵی ژێر ١٧ساڵی کچان ، وانیا یاوەری یارێزانی کرماشانی تنیسی سەرمیزی ئێران لە کێبەرکی لەگەڵ لوی مینگ یینگ لە سەنگاپور سێ بەسەرسێفر دۆڕاندی وبووبە جێگرپاڵەوانی کانتندری تورکیا.
یاوەری بەرلەگەیشتنە فیناڵ خەنیمانێک لە هونگ کونگ ، میسر وتورکیای بردبووەوە وبەهێزانە ببووبە فیناڵیستی پلەی تەمەنی ژێر حەفدەساڵی کچان. ڕێنوینی پینگ پونگ بازانی وڵاتەکەمان لەم پیشبڕکییانە دا لەئەستۆی نەسیم ڕەنجبەر وئەمین شیروانی بوو.