میداڵیای بڕۆنزی خاتوونی کەوانداری ئێران لە جامی ئاسیا
شوبات 22, 2025 13:16 Asia/Tehran
خاتوونی کەوانداری ئێران لە جامی ئاسیا پشکی یاریە جیهانیەکانی دەستخست
گیسا بایبوردی لە پێشبڕکیکانی تیرهاویشتن بە کەوانی جامی ئاسیا لە تایلەند میداڵیای بڕۆنزی ئافرەتانی دەستخست وپشکی بەشداری کردن لە یاریە جیهانیەکانی بە دەس هێنا. خاتوونی کەوانداری کامپوندی وڵاتەکەمان لە قۆناخی پێشووی ئەم کێبەرکییانەدا دوای حەسانەوە لە خولی یەکەم ، خەنیمێک لە سەنگاپووری بە ئەنجامی ١٤٥ بەسەر ١٣٣ شکست دا. ناوبراو لە یەک لە هەشتی کۆتایی دوای ئەنجامی یەکسان ١٤٢- ١٤٢ بە کەواندارێک لە فیلیپینی بردەوە وڕێگای بردە فیناڵ. یاریەکانی جیهانی هەرچوارساڵ جارێک بەڕێوە دەچێت وتایبەتە بە ئەو لقە وەرزشیانەی کە لە ئۆلەمپیکدا بەشداریان نیە .