بەدەس هێنانی دوو میداڵیای زیوبۆ ئێران لە پێشبرکیکانی سەرکەوتن بەسەر سەهۆڵ
لە دوایین قۆناخ لە پێشبڕکیکانی سەرکەوتن بە سەر سەهۆڵی جامی جیهانی ،موحسێن بەهشتی ڕاد ومحەممەد ڕەزا سەفدەریان میداڵیای زیویان دەس خست.
دوایین قۆناخی پیشبڕکیکانی سەرکەوتن بە سەر سەهۆڵی جامی جیهانی ، ئەمڕۆ لەشاری ئەدمونتونی کەنەدا بەڕێوەچوو و" موحسێن بەهشتی ڕاد" توانیی لە مادەی خیرادوای وەرزشکاری موغولستانی لەسەرسەکۆی دووهەمی جیهان مادەی خێرا بوەستێت ومیداڵیای زیوبەدەس بینێت.
وەرزشکارێکی تر لە موغولستان لە سەرسەکۆی سێهەم وەستا. ئەم کێبەرکییە بە هۆی گەرمبوونی زۆری شاری ئەدمونتون وتوانەوەی سەهۆڵی سەر دیوارەی خیرایی، لەسەر چیو بەڕێوە چوو ، کەوایە ئەنجامەکەی لە ڕنکینگی ئەمساڵ حسێب نەکرا.
لەکۆتایی دا ودوای کۆبەندی ئیمتیازەکانی ئەم وەرزەی جامە جیهانیەکان سەرکەوتن بەسەر سەهۆڵ ، محەممەد ڕەزا سەفدەریان دوای وەرزشکاری موغولستانی بە ٢٥٥ ئیمتیازلە پلەی دووهەمی ساڵی ٢٠٢٥ی جیهان وەستا. لەم پێشبڕکیانەدا وەرزشکاری موغولستانی تەنیا بە یەک کێبەرکیی زۆرتر وبەدەسهێنانی ئیمتیازی ٢٦٠ لەسەر سەکۆی یەکەمی ڕنکینگی ساڵانە وەستا.
سەفدەریان بەهۆی وەرنەگرتنی ڤێزای ئەمریکا پێشبڕکیکانی چوارەمی ڕنکینگی ٢٠٢٥ کە لە کلورادو بەڕێوەچوو لە کیس دا وهەرئەم مەسەلە بووەهۆی ئەوە کە یارێزانی موغولستان سەرکەوێت .