شەوی نۆتەکان بۆ ئێران
تشرینی دووهم 08, 2025 16:20 Asia/Tehran
پێنج گۆرانیبێژی گەنجی ستایلی پۆپ بە ئۆرکێستری سەمفۆنیکی تاران لە ئاهەنگی "شەوی نۆتەکان بۆ ئێران" چەن بەرهەمێکیان بۆ خۆشەویستی نیشتمان پێشکەش کرد.
ئاهەنگی "شەوی نۆتەکان بۆ ئێران" بەئامادەبوونی ئاپۆڕەی جەماوەریی و پێڕفۆڕمانسی پێنج گۆرانیبێژی گەنجی ستایلی پۆپ، لە مەیدانی ئینقلابی تاران بەڕێوە چوو.
لەو شەوئاهەنگەدا، مەیسەم ئیبراهیمی، پەرواز هومای، حامید هومایوون، گەرشا ڕەزایی و مستەفا راغیب بە هاوڕێیەتی ئۆرکێستری سەمفۆنیکی تاران، چەن بەرهەمێکیان بۆ خۆشەویستیی نیشتمان پێشکەش کرد.
لەو شەوئاهەنگەدا، چەن بەرهەمێک بۆ ئێران و هیواداربوون بە داهاتووی وڵات، پێشکەش کرا و لەلایەن ئامادەبووانەوە پێشوازییەکی گەرموگوڕی لێ کرا.
لەبەشێکی دیکەی شەوئاهەنگەکەدا، پەردە لەسەر پەیکەری تێکشکانی والێرین بەدەس ئێرانییەکان و شاپوری دووهەم، لادرا.