شوبات 17, 2023 23:53 Asia/Tehran
  • نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەقسا

سەرچاوەیەکی فەلەستینی باسی بەشداریی دەیان هەزار نوێژخوێنی لە نوێژی هەینیی مزگەوتی ئەقسا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی سایتی هەواڵدەریی فەلەستین ئەلیەوم، سەرچاوە خۆجێییەکان لە قودسی داگیرکراو ڕایانگەیاندووە کە سەرەڕای ڕێوشوێنی توندی سەربازی و ئەمنی لە دەروازەکانی بەشی کۆنی قودس و مزگەوتی ئەقسا، نزیکەی ٨٠ هەزار فەلەستینی نوێژی هەینییان لەم مزگەوتە پیرۆزەدا بەجێ ھێنا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئیدارەی ئەوقافی ئیسلامیی قودسی داگیرکراو هەروەها مەزەندەی کردووە کە نزیکەی ٨٠ هەزار فەلەستینی دانیشتووی قودسی داگیرکراو و کەناری ڕۆژئاوا و سەرزەوییە داگیرکراوەکانی  ساڵی ١٩٤٨، نوێژی هەینییان لە مزگەوتی ئەقسا بەجێ ھێناوە.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە قودسی داگیرکراو، سەربازانی ڕژێمی زایۆنی کە لە شەقامەکانی ئەم شارە و لە دەروازەکانی مزگەوتی ئەقسا جێگیر ببوون، نوێژخوێنانیان ڕاگرتووە و لە پێناسەکانیان ورد بوونەتەوە.

مزگەوتی ئەقسا بە هێمای سەرەکیی شوناسی ئیسلامی – فەلەستینی قودس ناسراوە و ڕژیمی ئیسرائیل هەوڵی لەناوبردنی ئەم فەکتەرە گرنگە دەدات، بەڵام ڕاوەستان و وریایی گەلی فەلەستین ڕژێمی زایۆنیی شکست پێ هێناوە.

سەرپەیڤ