خۆپیشاندانی فەلەستینییەکان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی نابلۆس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i415506-خۆپیشاندانی_فەلەستینییەکان_بۆ_پشتیوانی_لە_خەڵکی_نابلۆس
فەلەستینییەکانی دانیشتووی خان یونس لە کەرتی غەززە بۆ پشتیوانی لە خۆڕاگریی فەلەستینییەکان و شاری نابلۆس و شەرمەزارکردنی تاوانی دڕندانەی ئەم دواییەی دوژمنی زایۆنی لە دژی دانیشتووانی ئەم شارە، خۆپیشاندانیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 24, 2023 20:06 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی فەلەستینییەکان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی نابلۆس

فەلەستینییەکانی دانیشتووی خان یونس لە کەرتی غەززە بۆ پشتیوانی لە خۆڕاگریی فەلەستینییەکان و شاری نابلۆس و شەرمەزارکردنی تاوانی دڕندانەی ئەم دواییەی دوژمنی زایۆنی لە دژی دانیشتووانی ئەم شارە، خۆپیشاندانیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەربازانی ڕژێمی زایۆنی تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و لە ئەنجامدا کەسێک بریندار بووە.

لە لایەکی دیکەوە سەرچاوە خۆجێییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە دەیان فەلەستینی لە تێکهەڵچوونەکانی ڕۆژی ھەینی لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژئاوا بریندار بوونە.

ئەم پێکدادانانە دوای نوێژی هەینی و هێرشی هێزەکانی داگیرکەری ئیسرائیل بۆ سەر ڕێپێوانی فەلەستینیەکان بەکەبەستی پشتیوانی لە خۆڕاگری و شەرمەزارکردنی تاوانەکانی زایۆنیستی ڕوویان دا.

ڕۆژی ھەینی ٧٠ هەزار نوێژگەری فەلەستینی  لەوپەڕی دەستەوداری ئاسایشتی و توندوتۆڵیی زایونییەکان لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینییان بەجێ ھێنا.