نیسان 25, 2023 19:32 Asia/Tehran
  • حەماس: وەڵامێکی بەهێز و گورچکبڕی تیرۆرەکانی ڕژێمی زایونی دەدەینەوە

وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەگەر ڕژێمی زایونی تیرۆرەکانی دەست پێ بکاتەوە، وەڵامێکی بەهێز و گورچکبڕی دەدرێتەوە.

«حازم قاسم» وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس لە پاش ڕاپۆرتی کەناڵێکی تەلەفزیۆنیی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی تیرۆری سەرکردەکانی خۆڕاگری، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوەو تیای دا ھەڕەشەی لە سەرکردەکانی ڕژێمی زایونی کرد.

ناوبراو لەو بەیاننامەیەدا ڕایگەیاندووە کە هەوڵی تیرۆری سەرکردەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین بۆ بەلاڕێدابردنی قەیرانە ناوخۆییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە کە بە دڵنیاییەوە وەڵامێکی گورچکبڕی دەدرێتەوە.

«حازم قاسم» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی بۆ تیرۆری سەرکردەکانی خۆڕاگری بگەڕێتەوە، وەڵامێکی بەهێز و گورچکبڕ وەردەگرێت.

وتەبێژی حەماس ڕاشیگەیاندووە کە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی وەک خۆی بەردەوام دەبێت.

پێشتر کەناڵی ١٢ ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندبوو کە پلانی تیرۆری سەرکردەکان و فەرماندەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین دەست پێدەکاتەوە.

سەرپەیڤ