ئەندامی حەماس: ئیسراییل ناچێتە ژێر باری نابژیوانیی ڕووسیا لە شەڕی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i422425-ئەندامی_حەماس_ئیسراییل_ناچێتە_ژێر_باری_نابژیوانیی_ڕووسیا_لە_شەڕی_غەززە
ئەندامێکی باڵای حەماس ئەمڕۆ وتی کە حەماس پێشوازی دەکات لە ناوبژیوانیی ڕووسیا لە شەڕی غەززەدا؛ بەڵام ئیسراییل ناچێتە ژێر باری ئەو نابژیوانییە و ئەمریکایش دەیهەوێ قەتەر و میسر ناوبژیوانی ئەم شەڕە بن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 29, 2023 09:00 Asia/Tehran

ئەندامێکی باڵای حەماس ئەمڕۆ وتی کە حەماس پێشوازی دەکات لە ناوبژیوانیی ڕووسیا لە شەڕی غەززەدا؛ بەڵام ئیسراییل ناچێتە ژێر باری ئەو نابژیوانییە و ئەمریکایش دەیهەوێ قەتەر و میسر ناوبژیوانی ئەم شەڕە بن.

«موسی ابومرزوق» ئەندامێکی باڵای بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ باسی ئامادەیی حەماسی کرد بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارنامەکەی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و وتیشی: پەلامارە بێ وچانەکانی دوێنێی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە بەشێک لە پیلانی ئەم ڕژێمەیە بۆ کۆچاندنی بەزۆرەملی و قەڵاچۆ کردنی خەڵکی فەلەستین.

 «موسی ابومرزوق» لە درێژەدا بە ئاماژە بە هەڵمەتەکەی شەوی رابردووی سوپای ڕژێمی زایۆنی وتی: ئەمانە هەڵمەتی سەربازین کە بێتوو سەرکەوتوو بن، بەردەوام دەبن و بێتوو شکست بێنن دەڵێن ئەوە هەڵمەتی زەوینی نەبووە.