ژینۆسایدی غەززە نیشانەی بایەخنەدانی نەتانیاهوو بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i425541-ژینۆسایدی_غەززە_نیشانەی_بایەخنەدانی_نەتانیاهوو_بە_یاسا_و_ڕێسا_نێودەوڵەتییەکانە
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس وتی؛ قسە دژبەیەکەکانی بایدێنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتن، بە ئەنقەستە و لە چوارچێوی پلانی فریوکارانەیاندایە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 02, 2024 03:30 Asia/Tehran

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس وتی؛ قسە دژبەیەکەکانی بایدێنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتن، بە ئەنقەستە و لە چوارچێوی پلانی فریوکارانەیاندایە.

حسام بەدران پێیداگرت؛ بنیامین نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی داگیرکەر هیچ گرینگایەتییەک نادات بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و جەنایەتی شەقامی ئەڕەشیدیش سەلمێنەری هەر ئەوەیە.

ناوبراو وتیشی: گەلی ئێمە لە غەززە ژینۆساید کراوە و ئامانجی ئێمە راگرتنی دەسدرێژییەکان لە کەرتی غەززە.

ناوبراو پێی داگرت؛ ڕژێمی داگیرکەر هیچ گرینگایەتییەک نادات بە دیوانی نێودەوڵەتیی داد و پشتی بە پاڵپشتییە بێسنوورەکانی ئەمریکا بەستووە.

حسام بەدران وتیشی:  قسە دژبەیەکەکانی بایدێنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتن، بە ئەنقەستە و لە چوارچێوی پلان و هەوڵی فریوکارانەیاندایە.