بۆسەنانەوەی قەسام بۆ هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i427615-بۆسەنانەوەی_قەسام_بۆ_هێزەکانی_رژێمی_زایۆنیستی_لە_کەرتی_غەززە
گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام لقی سەربازیی حەماس ڕایگەیاند، ژمارێک چەکداری زایۆنی لە بۆسەیەکی شەوانە لە کەرتی غەززە، بریندار بوون.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
May 22, 2024 10:55 Asia/Tehran
  • بۆسەنانەوەی قەسام بۆ هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە

گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام لقی سەربازیی حەماس ڕایگەیاند، ژمارێک چەکداری زایۆنی لە بۆسەیەکی شەوانە لە کەرتی غەززە، بریندار بوون.

گوردانەکانی قەسام ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێکی هیبریدی و چەندلایەنە لە باکوری بەیت حانون لە کەرتی غەززە، ژمارێک چەکداری زایۆنی پێکهاتوو لە دە کەسی خستووەتە نێو بۆسەوە.

ئەو گوردانانە ڕاشیگەیاند، ئەو تاقمەی سوپای زایۆنی بە بۆمب کردۆتە ئامانج.

قەسام هەروەها ڕایگەیاند: هەرکە هێزە فریاگوزارە زایۆنییەکان گەیشتن، بە بۆمبی"شواز" ئەوانمان بەئامانج گرت و هێزی هەردوو لایەنی سەربازی و فریاکەوتن، لێیان کوژران و بریندار بوون.

بەرلەوە، گوردانەکانی قەسام لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە خەباتکارانی حەماس لە ناوەندی ئوردوگای جەبالیا لە باکوری کەرتی غەززە توانیان تانکێکی زرێپۆشی سوپای رژیمی زایۆنی بتەقێننەوە کە کوژران و برینداربوونی ژمارێک لە هێزەکانی ئەو رژێمەی لێکەوتەوە.