حەماس درێژەی شارۆچکە سازیەکانی لە لێواری ڕۆژئاوا شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i429049-حەماس_درێژەی_شارۆچکە_سازیەکانی_لە_لێواری_ڕۆژئاوا_شەرمەزار_کرد
بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕازی بوونی ڕژیمی زایۆنیست بە سازکردنی زۆرتر لە پێنج هەزار یەکەی نیشتەجێ بوونی نوێی لە لێواری ڕۆژئاوا شەرمەزار کرد.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ته‌مووز 05, 2024 04:00 Asia/Tehran

بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕازی بوونی ڕژیمی زایۆنیست بە سازکردنی زۆرتر لە پێنج هەزار یەکەی نیشتەجێ بوونی نوێی لە لێواری ڕۆژئاوا شەرمەزار کرد.

لەو ڕاگەیاندراوەدا وتراوە کە ڕەزامەندی کاربەدەستانی ڕژیمی داگیرکەر لەگەڵ سازکردنی پێنج هەزارو سیسەد یەکەی نیشتەجێ بوونی نوێ لە شارۆچکەکانی لێواری ڕۆژئاوا دەربڕی گرینگی نەدانی کابینە توندئاژۆکەی ئەو ڕژیمەیە بە سەرجەمی یاساو بڕیارنامە نێودەوڵەتیەکان کە شارۆچکە سازی بە تاوان زانیوەو پشتڕاستکردنەوەی هەوڵەکانی ئەو ڕژیمەشە بۆ داگیرکردنی خاکێکی زۆرتری فەلەستین.

ئەو بزوتنەوە دەڵێ ئێمە وەک حەماس پێداگری دەکەین کە ئەو جۆرە بڕیارە فاشێستیانە هەرتەنیا دەبنە هۆی خۆڕاگری زۆرتری گەل و زۆرتربوونی ڕاوەستان و شەڕ بەرامبەر بەو ڕژیمە لە هەموو بەرەکان دا.

لە کۆتایش دا وتراوە داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و سەرجەمی کۆڕو کۆمەڵە جیهانیەکان دەکەین کە هەنگاوی کارامەتر هەڵبگرن بەئاراستەی بەرپێگرتن بەو ڕژیمە تیرۆریستیەو ڕاگرتنی شەڕە دڕندانەکەی بەدژی خەڵکی غەزەو لێواری ڕۆژئاوا.

کابینەی ڕژیمی زایۆنیستی لەسەر پێشنیاری بیزالیێل ئیسمۆتریجی وەزیری دارایی ئەو ڕژیمە ڕازی بوە بە سازکردنی نزیکەی ٥٣٠٠ یەکەی نیشتەجێکردن لە لێواری ڕۆژئاوا .