ئەندامێکی باڵای حەماس: هەرچەشنە وتووێژێک دەبی ببێتە هۆی کۆتایی دەستدرێژکاری
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i429090-ئەندامێکی_باڵای_حەماس_هەرچەشنە_وتووێژێک_دەبی_ببێتە_هۆی_کۆتایی_دەستدرێژکاری
ئەندامێکی سەرۆکایەتی بزوتنەوەی حەماس وتی: دەرفەت بە بوونی ئەرتەشی داگیرکەر لە کەرتی غەزە لەدوای شەڕ نادەین و گەلی فەلەستین بۆخۆی قۆناغی دوای ئەو شەڕە بەبێ هیچ چەشنە دەستێکی دەرەکی دیاری دەکا.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ته‌مووز 06, 2024 03:45 Asia/Tehran

ئەندامێکی سەرۆکایەتی بزوتنەوەی حەماس وتی: دەرفەت بە بوونی ئەرتەشی داگیرکەر لە کەرتی غەزە لەدوای شەڕ نادەین و گەلی فەلەستین بۆخۆی قۆناغی دوای ئەو شەڕە بەبێ هیچ چەشنە دەستێکی دەرەکی دیاری دەکا.

مەحمود مەرداوی ئەندامی بزوتنەوەی حەماس سەبارەت بە نوێترین ڕوداوەکانی شەڕی غەزە وتی ءمە وڵامی ئەرێنیمان دایەوە بە پێشنیاری ئاگربڕو دەرفەتمان بۆ نێوبژیوانەکان ڕەخساند تاکوو هەڵوێستی زایۆنیستەکان تاقیبکەنەوە.

ناوبراو پێداگری کرد هەرچەشنە وتووێژێک دەبی ببێتە هۆی کۆتایی دەستدرێژکاری و ئێمە بە گەشبینیەکی وریاوە دەچینە نێو خولی دواتری وتووێژەکان ئاگامان لە فێڵبازیەکانی نەتانیاهۆش هەیە.

ئەو ئەندامە پایەبەرزەی بزوتنەوەی حەماس وتی کە  دەرفەت بە بوونی ئەرتەشی داگیرکەر لە کەرتی غەزە لەدوای شەڕ نادەین و گەلی فەلەستین بۆخۆی قۆناغی دوای ئەو شەڕە  بەبێ هیچ چەشنە دەستێکی دەرەکی دیاری دەکا.