درێژەی جەنایەتی زایۆنییەکان لە٢٨٥ـەمین رۆژی ژینۆسایدی ئەو رژیمەو ئەمریکا لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i429508-درێژەی_جەنایەتی_زایۆنییەکان_لە٢٨٥ـەمین_رۆژی_ژینۆسایدی_ئەو_رژیمەو_ئەمریکا_لە_غەززە
رژیمی داگیرکەری زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە٢٨٥ـەمین رۆژی پەلامارەکانی بۆسەر غەززەو لێواری رۆژاوایی، بینایەکی لە تەنیشت ئوردوگای ئاوارە فەلەستینیەکانی نوسەیرات لە ناوەندی کەرتی غەززە بۆردومان کردو ژمارێک فەلەستینی دیکەی شەهیدو بریندار کرد.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ته‌مووز 18, 2024 07:59 Asia/Tehran

رژیمی داگیرکەری زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە٢٨٥ـەمین رۆژی پەلامارەکانی بۆسەر غەززەو لێواری رۆژاوایی، بینایەکی لە تەنیشت ئوردوگای ئاوارە فەلەستینیەکانی نوسەیرات لە ناوەندی کەرتی غەززە بۆردومان کردو ژمارێک فەلەستینی دیکەی شەهیدو بریندار کرد.

میدیا فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند، رژیمی زایۆنیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بینای "جولس" لە ئوردوگایەکی تازە هەڵکەوتوو لە باکور ئوردوگای نوسەیرات لە ناوەندی کەرتی غەززەی بۆردومان کرد. لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی داگیرکەران بۆسەر باڵەخانەیەک لە ناوەندی کەرتی غەززە، حەوت فەلەستینی شەهید بوون و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون.

چەکدارانی زایۆنی هەروەها هێرشیان کردەسەر شاری جنین هەلکەوتوو لە باکوری لێواری رۆژاوا و لەگەڵ هێزە خۆڕاگرەکان لەو شارەدا کەوتنە شەڕ وپێکدادان. گوردانەکانی قەسام لە جنین رایگەیاند، لەگەڵ چەکدارانی زایۆنی لە گەڕەکی "ئەلمەراح" پێکیان داداوەو ئەوانیان بە تەقەمەنی کردۆتە ئامانج.

چەکدارانی زایۆنی هەروەها هێرشیان کردۆتەسەر شارۆچکەی "بینا" هەڵکەوتوو لە باشوری نابلۆس، شارۆچکەی "بەیت فەججار" لە باشوری بەیت لەحم و شارۆچکەی "عەززون" هەڵکەوتوو لە رۆژهەڵاتی قلقیلیە و لەگەڵ فەلەستینیەکان کەوتوونەتە شەڕ وپێکدادان. فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژیمی زایۆنی مزگەوتی "عەبدوڵڵا عیزام" هەڵکەوتوو لە ئوردوگای نوسەیرات لە ناوەندی غەززەشیان بۆردومان کرد. بەپێی ئەو ڕاپۆرە، لە هێرشی ئاسمانیی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر ئەو مزگەوتە، فەلەستینیەک شەهید و پانزە کەسیش بریندار بوون.