دووجارێک" : سەدوپەنجا هەزار کەس لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی خان یونس هەڵاتوون
ستیفان دووجارێک وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یهکگرتووهکان ڕایگەیاند کە دوابەدوای دەستوری چوڵکرانی ئیسرائیل زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەسی سیڤیلی فەلەستینی لەخان یۆنیس لە کەرتی غەززە هەڵاتوون.
ستیفان دووجارێک وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یهکگرتوه کان وتی: " نزیک بە ١٥٠ هەزارکەس لە ناوچە جۆربەجۆرەکان لە خان یۆنیس هەلاتوون" وتیشی: نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆڤ دوستانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بەمەودای کۆرتی بڵاوکرانەوەی ئاگاداری نامەکانی دەستووری چوڵکردن وتەشەنای ئۆپراسیۆنی سەربازی ، کە مەترسی جیی سەرنجی" بۆ کەسانی ناسەربازی هەیە، نیگەرانی دەربڕی.
دووجارێک وتی: ئاوچاڕایگەیاندووە کە هەرفەرمان ودەستورێکی چوڵکردن ژیانی خەڵک تێک ئەدات.
خەڵک ناچاربوونە بەرەو ناوچەگەلێک بڕون کەماڵ وژێرخانی زۆرکەمی تیدایە ودەسڕاگەیشتنی زۆرکەم بە سەرپەنا، تەندروستی، مەبال ودەس ئاو،یا، یارمەتیەمرۆڤ دوستانەکانی ڕزگارێدەر هەیە. ناوبراووتیشی: هەرلەو حاڵەدا، ئاوچا هۆشداری داوەکە چالاکانی مرۆڤ دوست لەغەززە هەروا لەگەڵ مەترسیی زۆرگەورە لەوان ئاسایشتی تاکی خۆیان ڕووبەڕوون. وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: زیان گەیاندن بە ژێرخانەکان ، کەمبوونی کارەبا وکەمبوونی سوتەمەنی، کێشە وئاستەنگی خەڵکی لە غەززە زۆرتر کردووە.