زەبری گوردانەکانی قەسام لە هێزی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i431880-زەبری_گوردانەکانی_قەسام_لە_هێزی_زایۆنی
گوردانەکانی قەسام باسی تیابردنی دوو تانکی مێرکاوای ڕژێمی زایۆنیی کردووە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2024 15:58 Asia/Tehran
  • زەبری گوردانەکانی قەسام لە هێزی زایۆنی

گوردانەکانی قەسام باسی تیابردنی دوو تانکی مێرکاوای ڕژێمی زایۆنیی کردووە.

گوردانەکانی عززەدین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە بە ڕاکێتی "ئەلیاسینی ١٠٥" دوو تانکی مێرکاوای زایۆنییەکانی لە نزیکی مزگەوتی "الصراط" ی ناوچەی "جەنینە"ی شاری ڕفەح تیابردووە.

گوردانەکانی قەسام دوو ڕۆژ لەمەوبەریش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە دوو تانکی مێرکاوا و شۆڤەڵێکی سەربازیی مۆدیلی "دی نۆ" («D۹»)ی بە ڕاکێتی یاسینی ١٠٥ لە ناوچەی جەنینەی ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەفەح هەڵکەوتوو لە باشووری کەرتی غەززە تیابردووە. لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە کۆپتەرەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی پاشان چوونە نێو ناوچەکە و ئەفسەرە بریندارەکەیان لەوێ گواستەوە.