کانونی دوھەم 04, 2025 18:34 Asia/Tehran
  • سەرما بوەتە ئامێرێکی نوێی مردن بۆ ئاوارەکانی غەزە

لە دۆخێکدا کە منداڵانی غەزە لە ناو سەرماو سوڵەی توند دا گیانیان لە دەس ئەدەن و با و باران خێوەتەکانیانی تیکداوه ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان سەبارەت بە شوێنهاتی نالەباری نەبوونی کەرەستە و ئیمکاناتی گەرمکەرەوە لە کەرتی غەزە وشداری دەدەن .

بە دابەزینی توندی پلەی  سەرما و نەبوونی   ئیمکانات و کەرەستەی گەرمکەرەوە  و بارینی  بارانی  بە خوڕ و چوونە ژێر ئاوی خێوەتی ئاوارەکان سەرما و سوڵە بووەتە ئامێرێکی نوێی مردن بۆ خەڵکی غەزە بە تایبەت  منداڵان . بارانی توند و لافاو خەساری گەیاندووە بە  خێوەتی ئاوارەکان و پەناگاکانیان لە کەرتی غەزە و بنەماڵەکان  لە دوخێکی  زۆر دژوار دان . بە پێیی ڕاپوڕتی  نووسینگەی  هاوئاهەنگیی کاروباری مڕوڤ دوستانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان   بە هۆی بەرتەسکیگەلی سیستماتێک  کە ڕژێمی زایونی  لە هەمبەر  ناردنی  یارمەتی بۆغەزە بە دی هێناوە بووەتە  هوی ئەوە کە لە سێپتامبرەی  2024وە  تەنیا  285 هەزار کەس  ئیمکاماتی جێگیر بوون لە شوێنێکی ئەمنیان هەبی . ڕێکخراوی نێونەتەوەیی  کوچبەری ڕاپوڕتیدا کە  کە زۆرترین کەسانی بەردەم کارەساتە مرۆییەکان لە غەززە منداڵانن و تا ئێستا لانیکەم حەوت منداڵی ساوا لە غەززە  بە هوی سەرماوە و سۆڵەوە گیانیان لەدەستداوە.

سەرپەیڤ