پێشوازی بەربڵاوی گەلی فەلەستین لە دیلەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i435670-پێشوازی_بەربڵاوی_گەلی_فەلەستین_لە_دیلەکان
ژێدەرە میدیاییەکان باسی ئازادکرانی دیلە فەلەستینییەکانی نێو بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی و گەیشتنیان بە ڕامەڵا لە کەرتی ڕۆژاوایان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 08, 2025 13:42 Asia/Tehran
  • پێشوازی بەربڵاوی گەلی فەلەستین لە دیلەکان

ژێدەرە میدیاییەکان باسی ئازادکرانی دیلە فەلەستینییەکانی نێو بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی و گەیشتنیان بە ڕامەڵا لە کەرتی ڕۆژاوایان کرد.

میدیا فەلەستینییەکان بە بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆ و وێنەگەلێک ڕاپۆرتیان داوە کە دەیان دیلی فەلەستینی لە چوارچێوی قۆناغی پێنجەمی مامەڵەی دیلبەدیل ئازاد کراون. ئەم دیلانە، پاش هاتنەدەر لە بەندیخانەی عوفەر، چوونە نێو ڕامەڵا و بەرەوڕووی پێشوازیی بەربڵاوی خەڵک بوونەوە.

ئەم دیلە فەلەستینییانە دوابەدوای ئەوەی ئازاد کران کە لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ ٣ دەستبەسەرکراوی زایۆنی بە ناوی: ئەلیاهو داتسۆن یووسف شەرابی، ئور ئیبراهیم لیش ها لۆیی و ئۆهاد بن عامی ڕادەستی خاچی سوور کرد.