حەماس : لەبارەی چەکی خۆڕاگری سازش ناکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i436947-حەماس_لەبارەی_چەکی_خۆڕاگری_سازش_ناکەین
یەکێ لە ڕێبەرانی حەماس جەختی کرد ئەم بزوتنەوەیە هیچکات لەبارەی چەکی خۆڕاگری سازش ناکەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 17, 2025 16:14 Asia/Tehran
  • حەماس : لەبارەی چەکی خۆڕاگری سازش ناکەین

یەکێ لە ڕێبەرانی حەماس جەختی کرد ئەم بزوتنەوەیە هیچکات لەبارەی چەکی خۆڕاگری سازش ناکەن .

" مەحمود مەرداوی " یەکێ لە ڕێبەرانی بزوتنەوەی حەماس بە ئەلجەزیرەی وت: هەتا کاتێک کە داگیرکاری بێت ئێمە لەبارەی چەکی خۆڕاگری سازش ناکەین . ئەم ئەندامەی ڕێبەریی حەماس وتی: بنیامین نتانیاهۆ ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ڕێککەوتنی ئاگربڕ جێبەجێ ناکات وپێبەندی نیە وهەموو وادەو بەڵێنەکانی بنپێدەکات. لەکاتی دەستپێکرانی ئاگربڕ لە غەززە ڕژێمی زایۆنی زۆر جار پیشیلیکردووە. ئاگربڕلە کەرتی غەززە لە ١٩ی ژانێڤەری جێبەجێ کرا وڕێککەوتنەکەی داگری سێ قۆناخە.