١٢٠ هەزار فەلەستینی نوێژی جەژنیان لە مزگەوتی ئەقسا بەجێهێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i437416-١٢٠_هەزار_فەلەستینی_نوێژی_جەژنیان_لە_مزگەوتی_ئەقسا_بەجێهێنا
١٢٠ هەزار فەلەستینی سەرباری تەگبیرە تووندەکانی ڕژێمی زایۆنی، نوێژی جەژنی ڕەمەزانیان لە مزگەوتی ئەقسادا بەجێهێنا.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
ئادار 30, 2025 14:30 Asia/Tehran
  • ١٢٠ هەزار فەلەستینی نوێژی جەژنیان لە مزگەوتی ئەقسا بەجێهێنا

١٢٠ هەزار فەلەستینی سەرباری تەگبیرە تووندەکانی ڕژێمی زایۆنی، نوێژی جەژنی ڕەمەزانیان لە مزگەوتی ئەقسادا بەجێهێنا.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دەیان هەزار فەلەستینی لە ئاراستەی تێکشکاندنی بەرتەسکییە داسپێندراوەکانی ڕژێمی زایۆنی و بەجێهێنانی نوێژی جەژن لە مزگەوتی ئەقسا خۆیان گەیاندە قودسی داگیرکراو و سەرباری هەموو بەرتەسکییەکان، ١٢٠ هەزار فەلەستینی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ نوێژی جەژنی ڕەمەزنیان لە مزگەوتی ئەقسا بەجێهێنا. پێشتر بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا هەموو فەلەستینییەکانی بانگ کردبوو بۆ ئەوەی بەرەو مزگەوتی ئەقسا وەڕءێکەون و لەم مزگەوتەدا دەس بکەنە ئیعتیکاف و نوێژ و نزا و بەرەنگاری داگیرکەران و شارۆچکەنشینانی زایۆنی ببنەوە.