زەنگی مەترسیی بەرپرسێکی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کارووباری مرۆڤدۆستانە
ئۆڵگا چرۆنکۆ وتەبێژی نووسینگەی کارووباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە غەزە، وشداری دا دۆخی مرۆیی لەو کەرتە ناخهەژێنە و ڕێگری لە گەیشتنی یارمەتییەکان ، دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی کارەساتی مرۆیی.
ناوبراو گوتیشی برسیەتی ، بڕستی لە هەموان بڕیوە و بەردەوام بوونی داخرانی سنوور و تێپەڕگەکان ئەو قەیرانە قوڵتر و نەخۆشییە درمییەکانیش تەشەنە پێدەدات . ئەو رایەدارەی نەتەوەیەکگرتووەکان وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە گوتیشی خۆراک نەماوە و برسییەتی تەنگی بە جەماوەری لێقەوماوی غەزە هەڵێناوە و بێتوو تێپەڕگە و دەروازە سنوورەکان نەکرێنەوە ئەو خۆراکەی هاتووشە ، ماوەی بەسەر دەچێ .
گوتەبێژی نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان تەئکیدی کردەوە لەسەر پێویستیی کرانەوەی خێرای تێپەڕگە و سنوورەکان و وەستاندنی کۆچی بە زۆرەملی دانیشتووانی غەزە و جێگیرکردنی ئاگر بەس.
بەردەوامبوونی چالاکی ئانڕۆوا و ئاژانسە کانی دیکەی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خەڵکی غەزە زەرور وپێویستە.لەمپەرە ناقانونییەکانی سەر ڕێی چالاکی ئەنڕۆوا و ریکخراوەکانی دیکەی رێگرە لە گەیشتنی یارمەتییەکان بۆ خەڵکی بێدەرەتانی غەزە . ئەو یاسایانەی کە پەڕڵەمانی ڕژێمی زایۆنی بە دژی ئانڕۆوا پەسەندی کردوون کاریگەری خراپی لە سەر چالاکی ئەو ئاژانسە داناوە.
فیلیپ لازارینی کۆمیسەری ئانڕۆوا ڕایگەیاندووە رژێمی زایۆنیی لە سەرەتای شەڕەوە تاکوو ئێستا، زیاتر لە پەنجا فەرمانبەری ئەو ئاژانسەی قۆڵبەست کردووە . ئەم وشداریدانە لە کاتێکدا دەخرێتە ڕوو کە بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان لە زۆربەی ناوچەکانی کەرتی غەزە خۆراک و دەرمان دەست ناکەوێ و خزمەتگوزاری پزیشکیش پەکی کەوتووە و ڕێکخراوە فریاگوزارییە جیهانییەکانیش ، لە دابەش کردنی یارمەتییەکان ، بێتوانا و لاوازن.