پزشکیان : ئێران وکۆماری ئازەربایجان دەتوانن ئاشتی و ئەمنیەت لە ناوچە دابمەزرێنن
سەرۆک کۆماری ئێران وتی ئێران وکۆماری ئازەربایجان ئەتوانن بە یارمەتی یەکتر ئاشتی و ئاسایشت لە ناوچە دابمەزرێنن و گیرەوکێشەکان بە هاوکاری یەکتر چارەسەر بکەن .
مەسعود پزشکیان ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەش لەگەڵ ئیلهام عەلی یف " وتی : ئێمە ئەتوانین لە هەموو بوارەکان لەگەڵ یەکتر هاوکاری بکەین . ناوبراو وتی دوو وڵات وەکوو دراوسێی هەمووکات پشتیوانی یەکن ، ئێمە لە م ناوچە لە باری ئایینی ، بڕوایی وسیاسی، خاڵی هاوبەشی زۆرمان هەیە ، وهەوڵ ئەدەین کە بەپیی ئەم هاوبەشیانە پێوەندیەکانی خۆمان پەرە پێ بدەێن . سەرۆک کۆماری ئێران ڕێککەوتنە واژو کراوەکانی نێوان تاران وباکۆی بە ستراتژیک وگرینگ زانی ووتی: ئەگەر هەموو وڵاتانی ئیسلامی ودراوسێی دەس بدەینەدەس یەکتر وڕێز بگرین لە یەکپارچەیی و سەروەری خاکی یەکتر ، دەتوانین بە ڕێککەوتن لە ڕوانگە هاوبەشەکان لە هەموو بوارەکان پێکەوە هاوکاریمان هەبێت وپێوەندی خۆمان پەرە پێ بدەین . سەرۆک کۆماری ئازەربایجانیش لەم پرێس کۆنفرانسە دا وتی لە دیدارلەگەڵ بەڕێز پزیشکیان ، لەسەر گرینگایەتی پێوەندی ستراتژیکی نێوان دوو وڵات پیداگریمان کرد ؛ ناوبراو وتی مەبەستی سەرەکی دوو لایەن گەشەی چالاکیەکان و پێوەندی دوو لایەنەیە. ئیلهام عەلی یف وتی هاوکاریەکانی کۆماری ئازەربایجان وئێران لە هەموو بەشەکان لەپێناو ئاسایشتی ناوچەیە ؛ ئێمە هاوکاری جۆربەجۆرمان لە بەشی ئابووری دا هەیە .