شەهیدبوونی ١١٥ کەس بە هۆی برسێتی لە کەرتی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i440347-شەهیدبوونی_١١٥_کەس_بە_هۆی_برسێتی_لە_کەرتی_غەززە
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومی لە کەرتی غەززە باسی شەهیدبوونی ١١٥ شاروومەندی ئەم ناوچەیە بە هۆی برسێتی کرد.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
ته‌مووز 24, 2025 15:57 Asia/Tehran
  • شەهیدبوونی ١١٥ کەس بە هۆی برسێتی لە کەرتی غەززە

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومی لە کەرتی غەززە باسی شەهیدبوونی ١١٥ شاروومەندی ئەم ناوچەیە بە هۆی برسێتی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەلەستین ئەلیەوم، لە ماوەی ١٤٥ ڕۆژی رابردوودا هەموو دەروازە سنوورییەکانی کەرتی غەززە داخراون و تەنانەت پێشگری کراوە بە هاتنەناوەوەی شیری قوتو بۆ ساوایان، هەر بۆیە قات و قڕی و برسێتی لە هەموو ناوچەیەکی غەززە گەیشتۆتە بانترین ئاستی خۆی.

نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە شەهیدبوونی زیاتر لە ١١٥ کەس لە بەر برسێتیان تۆمار کردووە. ئەم کەسانە بە هۆی لەبەردەستدا نەبوونی خۆراک، ئاو و دەرمان گیانیان لە دەستداوە.

زیاتر لە ١٠٠ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و فریاگوزاری نێودەوڵەتی وشداریان داوە لەحاند قەیرانی برسێتی لە کەرتی غەززە و داوایان لە حکومەتەکانی جیهان کردووە تا هەنگاوگەلی خێرا و کاریگەر هەڵگرن بۆ وەستاندنی ئەم کارەساتە مرۆییە.