بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i440704-بەردەوامیی_جەنایەتەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_لە_غەززە
لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە ، ١٠٠ کەس شەهید بوون و ٦٠٣ کەسیش بریندار.
(last modified 2025-08-07T11:38:01+00:00 )
ئاب 07, 2025 13:01 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە

لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە ، ١٠٠ کەس شەهید بوون و ٦٠٣ کەسیش بریندار.

پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە ئیستایش هەر بەردەوامە. ناوچەگەلێکی ئۆردوگای ئەلبەریج و نوسەیرات لە ناوەڕاست و خان یونس لە باشووری غەززە ئەمڕۆ کەوتنە بەر پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی ڕژێمی زایۆنی و ژمارێک شەهید و بریندار بوون. وەزارەتی تەندرووستیی غەززە رایگەیاندووە؛ ژماری شەهیدان لە دەسپێکی پەلاماردرانی غەززەوە هەڵکشاوە بۆ ٦١ هەزار و ٢٥٨ کەس و ژماری بریندارانیش بۆ ١٥٢ هەزار و ٤٥ کەس.