بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i440825-بەردەوامیی_جەنایەتەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_لە_غەززە
لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە ١٠٠ کەس شەهید بوون و ٥١٣ کەسی دیکەیش بریندار.
(last modified 2025-08-12T13:19:43+00:00 )
ئاب 12, 2025 09:47 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە

لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە ١٠٠ کەس شەهید بوون و ٥١٣ کەسی دیکەیش بریندار.

وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ڕایگەیاندووە؛ ٥ کەسیش لەم ناوچەیەدا لەبەر برسێتی و بەدخۆراکی گیانیان لە دەستداوە کە دوو کەسیان منداڵ بوون. بە بەردەوامبوونی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە، ژماری گشتیی شەهیدەکانی غەززە هەڵکشاوە بۆ ٦١ هەزار و ٥٩٩ کەس. هێشتا هەزاران کەسی دیکەیش لە کەرتی غەززە بێ سەروشوێنن و یان تەرمیان لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماوەتەوە.