حەماس: ڕژێمی زایۆنی بخەنە بن گوشارەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i440992-حەماس_ڕژێمی_زایۆنی_بخەنە_بن_گوشارەوە
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین خوازیاری ئەوە بوو گوشارێکی زیاتر بخرێتە سەر ڕژێمی داگیرکەر تا جەنایەتی جینۆساید و برسێتیدانی بوەستێنێ و دەرواوزە سنوورییەکانی غەززەیش بکاتەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 19, 2025 15:20 Asia/Tehran
  • حەماس: ڕژێمی زایۆنی بخەنە بن گوشارەوە

بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین خوازیاری ئەوە بوو گوشارێکی زیاتر بخرێتە سەر ڕژێمی داگیرکەر تا جەنایەتی جینۆساید و برسێتیدانی بوەستێنێ و دەرواوزە سنوورییەکانی غەززەیش بکاتەوە.

بزووتنەوەی حەماس لەم بەیاننامەیەدا پێیداگرتووە ڕۆژی جیهانیی هەوڵی مرۆیی کە هەموو ساڵێ ١٩ ئاگۆست لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی جیهانەوە ڕێزی لێدەگیردرێ، ئەمساڵ لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێ کە شەڕی جینۆساید و برسێتیدان کە ڕژێمی زایۆنی دژ بە زیاتر لە دوو ملوێن شاروومەندی فەلەستینی تووندتری کردۆتەوە، ئێستایش هەر بەردەوامە؛ لەم شەڕەدا زیاتر لە ٦٢ هەزار کەس شەهید بوونە کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، هەروەها ژمارێکی زۆریش بوونەتە قوربانیی برسێتی و بەدخۆراکی. حەماس لەم بەیاننامەیەدا رایگەیاند؛ حکومەتی ئەمریکا بەرپرسی سەرەکی و ڕاستەوخۆی دواهاتەکانی پێشگری بە گەیشتنی یارمەتییەکان و بەردەوامیی سیاسەتی برسێتیدان بە فەلەستینییەکانە.