بەردەوامیی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i441289-بەردەوامیی_پەلامارەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_کەرتی_غەززە
لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە ٧٦ کەس شەهید بوون و ٢٨١ کەسیش بریندار.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 02, 2025 14:56 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە

لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە ٧٦ کەس شەهید بوون و ٢٨١ کەسیش بریندار.

لە بنکەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکانیشدا ١٢ کەس شەهید بوون و ٩٠ کەسی دیکەیش بریندار، تا بەم شێوە ژماری ئەو فەلەستینییانەی لەم بنکانەدا شەهید بوونە، بگاتە ۲۳۰۶ شەهید و ۱۶۹۲۹ کەس. ١٣ فەلەستینیش لەبەر برسێتی و بەدخۆراکی شەهید بوونە. ژماری شەهیدانی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا هەڵکشاوە بۆ ٦٣ هەزار و ٦٣٣ کەس، هێشتا هەزاران کەسی دیکەش لە کەرتی غەززە بێسەر و شوێن بوونە و یان لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە.