حەماس : دەسدرێژیی داگیرکەران دەبێتە هۆی نەمانی ئاگربڕ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i442986-حەماس_دەسدرێژیی_داگیرکەران_دەبێتە_هۆی_نەمانی_ئاگربڕ
وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین(حەماس) وتی: درێژەی بنپێکردنی ڕێککەوتننامەکە لە لایەن دوژمنی زایۆنییەوە لەوانەیە ببێتە هۆی نەمانی ئاگربڕ.
(last modified 2025-11-24T10:56:40+00:00 )
تشرینی دووه‌م 24, 2025 12:20 Asia/Tehran
  • حەماس : دەسدرێژیی داگیرکەران دەبێتە هۆی نەمانی ئاگربڕ

وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین(حەماس) وتی: درێژەی بنپێکردنی ڕێککەوتننامەکە لە لایەن دوژمنی زایۆنییەوە لەوانەیە ببێتە هۆی نەمانی ئاگربڕ.

حازم قاسم وتی : ئەگەری لەناو چوونی ئاگربڕمان بە نێوبژیوانەکان ڕاگەیاندووە . ئەو شتەی لە ڕۆژهەڵات و ناوەندی کەرتی غەززە  ئەنجام دەبێت درێژەی جینوساید و پاکتاو کردنی ڕەگەزییە . وتەبێژی حەماس وتی داگیرکارانی زایۆنی کردنە ئامانجی کەسانی سڤیل لە دەرەوەی هێڵی زەردیان توندتر کردووەتەوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارکەسی سیڤیلیان شەهید کردووە . ناوبراو وتیشی  ئوپڕاسیونی لەناوبردن و وێرانکردنی ماڵەکان و کۆچ پێی کردن  و ئاوارە کردنی هاووڵاتیان بە توندی لە لایەن  چەکدارانی زایۆنیستیەوە لە ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی کەرتی غەززە  بەردەوامە . بە پێی هەوالێکی دیکەی  ڕێکخراوی مافی مڕوڤی " بێتسیلم " لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستینی لە ڕاپوڕتێکدا ڕایگەیاند  ڕژێمی زایونیستی  بە بێ هیچ لەمپەرێک لە لێواری ڕۆژئاوا ژینۆساید دەکات و لە ئوکتوبری 2023وە تا ئێستا هەزار و سێ فەلەستینی کوشتووە .