دۆزرانەوەی تەرمی ٢٣٣ شەهید لەژێر دارووپەردوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i446324-دۆزرانەوەی_تەرمی_٢٣٣_شەهید_لەژێر_دارووپەردوو
ئیدارەی فریاگوزاریی و ڕزگارکردنی غەززە ڕایگەیاند؛ هێزە فریاگوزارەکان، لە قۆناخی دووەمی هەڵمەتی گەڕان لە کەسانی بێ سەروشوێن، تائێستا تەرمی ٢٣٣ شەهیدیان لە ژێر دارووپەردوو لە پارێزگای غەززە هێناوەتە دەر.
(last modified 2026-08-28T15:19:22+00:00 )
ئاب 28, 2026 13:45 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی تەرمی ٢٣٣ شەهید لەژێر دارووپەردوو

ئیدارەی فریاگوزاریی و ڕزگارکردنی غەززە ڕایگەیاند؛ هێزە فریاگوزارەکان، لە قۆناخی دووەمی هەڵمەتی گەڕان لە کەسانی بێ سەروشوێن، تائێستا تەرمی ٢٣٣ شەهیدیان لە ژێر دارووپەردوو لە پارێزگای غەززە هێناوەتە دەر.

ئەو تەرمانە لەنێو چوارسەد و حەوت بێ سەروشوێن ناسراونەوە کە کەوتبوونە ژێر دارووپەردووی بیست خانووبەرەی کاولکراو. لەنێو تەرمە دۆزراوەکان، حەفتاو سێ منداڵ و سەد و شەش ژن بەرچاو دەکەوێ. هەڵمەتی گەڕان بۆ پەنجاو یەکەمین رۆژی بەدوای یەکداو سەرباری کەمیی بەرچاوی کەرەستە وپێداویستییەکان هەروا بەردەوامە. وەزارەتی تەندروستیی غەززەش ڕایگەیاند، لەکاتی دامەزرانی ئاگربەس لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ـەوە تائێستا، زیاتر لە هەزار و سێ سەد کەس لەو ناوچە شەهید بوون. بەپێی ئاماری ئەو وەزارەتخانە، ژوماری شەهیدانی غەززە لە دەسپێکی شەڕ لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تائێستا گەیشتووەتە حەفتاو سێ هەزار و ٤٣٨ کەس.